ئامارە پزیشكیەكان باس لەوە دەكەن زۆرترین نەشتەرگەریی جوانكاریی لەسەر ئاستی جیهان جوانكاریی لووتە، لەبەر ئەوەی لووت باڵانسی جوانی ئەندامەكانی دیكەی دەمووچاوی مرۆڤ بەرجەستە دەكات و بە ناباڵانسی و نەگونجاویی لووت هەموو جوانیەكانی دیكەی دەمووچاو تێكدەچێت، لەبەر ئەوەی لووت كەوتۆتە ناوەڕاستی دەم و چاوو بەرزترن شوێنیشە زۆرتر بەرچاوەو یەكەم ئەندامی مرۆڤە لەكاتی سەیركردندا دەبینرێت
ناڕێکییەکانی گوێچکە گەلێکن، وە چارەسەری هەر یەکەیان جیاوازە لەوی تر. چارەسەری ئەم جۆرە ناڕێکییە ئەکرێت بەبێ نەشتەرگەری بکرێت و ناڕێکییەکە کەم بکرێتەوە ئەگەر ڕاستەوخۆ مناڵەکە برایە لای پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری، هەڵبەت پزیشکەکە دوای پشکنینی تەواو هۆکارە سەرەکییەکەی ئەدۆزێتەوە و ڕێنمایی تەواوی دایک و باوکەکە ئەکات سەبارەت بە چارەسەرەکە، بەڵام هەر کات مناڵ ماوەیەک بەسەر لەدایک بوونیدا تێپەڕی و بەبێ چارەسەر مایەوە، ئەوا پێویستە لە تەمەنێکی گەورەتردا بە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت، بەو پێیەی کە نەگاتە تەمەنی قوتابخانە، چونکە ئەم تەمەنە زۆر هەستیارە و ئەشێت تووشی ناو و ناتۆرە بێت و هەست بە کەمی کەسێتی خۆی بکات لەچاو هاوەڵەکانیدا. زۆر لەو کەسانە کە دێنە لای پزیشک کەسانی کامڵن و داوای جوانکاری گوێچکەیان ئەکەن. ئەم جۆرەنەشتەرگەرییە یەکێکە لە نەشتەرگەرییە باوەکان, ئەتوانرێت بە هەر یەکە لە سڕکردنی خۆجێیی (واتە بەنجی مەوزعی) یان بێهۆشکردنی گشتی (بەنجی عام) بکرێت. کەسەکە ئەتوانێت هەمان ڕۆژ بگەڕێتەوە ماڵەوە و گوێچکەیەکی ڕێک و جوانی بۆ بگەرێتەوە.
مەرج نییە هەموو کات جوانکاری لە ڕێی بەکارهێنانی نەشتەر و دورینەوەوە بکرێت، بەڵکو هەندێ جوانکاری هەن کە تەنها لە ڕێگەی دەرزییەک یان چەند دەرزییەکی بچووکەوە ئەنجام ئەدرێت و تەنها بە سڕکردنی خۆجێیی. ئەکرێت جوانکاری تەنها بە بەکارهێنانی ئامێری پزیشکی بکرێت و هیچ جۆرە چوونە ناوەوەیەک بۆ لەشی کەسەکە نەکرێت.